Afarin Kids

Aras Hasan

Afarin Kids app icon
4.4 stars163 reviewsFree
4+Version 2.1Updated 1/9/2025, 12:11:48 AM
Open in Store

پەروەردەکردنی منداڵان، باشترکردنی ڕەفتاریان و چاندنی بەها باڵاکان لە ڕێگەی ناوەڕۆکی هەمەچەشنی خۆشی بەخش، فێرکاری و پەروەردەیی. ئایا دەتەوێت منداڵەکەت پەروەردەیەکی جوانی هەبێت و بەها باڵاکانی تێدا بچێنرێت؟ ئایا دەتەوێت منداڵەکەت دوور بێت لە ناوەڕۆکی نەشیاو و نا پارێزراو و نا پەروەردەیی؟ ئایا بەدوای ناوەڕۆکێکدا دەگەڕێیت بۆ منداڵەکەت کە گونجاو بێت بە تەمەنی؟ بە خێر بێیت بۆ ئەپڵیکەیشنی ئافەرین، ئەپێکی تاک و بێ وێنەیە کە بە شێوەیەکی خۆش و سەرنجڕاکێش منداڵ فێری بەها جوانەکان دەکات، ئافەرین ژینگەیەکی پارێزراو و سەرنجڕاکێش و ئامانجدار بۆ منداڵان دابین دەکات لە تەمەنی 2 ساڵییەوە تاکوو هەرزەکاری، ئەپەکە هەزاران پارچە کارتۆن و گۆرانی و سروود و چیرۆک بە زمانی کوردی لە خۆ دەگرێت کە گونجاوە بە تەمەنە جیاوازەکانی منداڵان. سوودەکانی ئەپەکە: هەموو ئەوەی بە دوایدا دەگەڕێیت بۆ منداڵەکەت، بەردەستە و لە خۆی دەگرێت. دەروونت ئاسوودەیە بەوەی ئەپێکی پارێزراوە و دوورە لە هەر ناوەڕۆکێکی نەشیاو و نا پەروەردەیی. منداڵەکەت فێری بەها باڵاکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کۆمەڵگەی ڕەسەنی کوردی دەبێت. تەنیا کات بە فیڕۆدان نییە، بەڵکوو هەزاران پارچە ناوەڕۆکی فێرکاری سوود بەخش لە خۆ دەگرێت. تەواوی ناوەڕۆکی ئەپەکە بە زمانی کوردییە و ئەمەش بەسوودە بۆ گەشەکردنی زمانی منداڵەکەت. دەتوانرێت بە پێی تەمەنی منداڵەکەت ناوەڕۆکی ئەپەکە کۆنترۆڵ بکرێت. دەتوانرێت ماوەی بەکارهێنانی ئەپەکە سنووردار و کۆنترۆڵ بکرێت.

Released
2020-02-28T08:00:00Z
Current version
2.1
Reviews & Ratings
4.4
out of 5
5
4
3
2
1
🙂 Mostly positive reviews
163 reviews

Screenshots

Afarin Kids screenshot 1Afarin Kids screenshot 2Afarin Kids screenshot 3