VET DICT PLUS

Amin Samad

VET DICT PLUS app icon
0.0 stars500+Free
MedicalEveryoneVersion 1.0.0Updated 4/20/2026, 12:10:38 AM
Open in Store
پێشەکی

سەرەتا سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەی کە زانست و ڕووناکی کردە ڕێنمای مرۆڤایەتی، و بەهۆی نەزانینی داهاتوو هیوای لە دڵەکاندا چاند، تاکوو هەموومان بە ئاواتی داهاتوویەکی گەش و باش بژین.

وەک وتەیەکی جوان هەیە کە دەڵێت: “سەرکەوتن تاجێکی گوڵینەیەکە لە یەخەی ئەو مرۆڤانە دەدرێت کە شەوە درێژەکان بە خەو کورت ناکەنەوە، بەڵکوو بە هەوڵ و ماندووبوون دەیبەنەسەر.”

بەو هەست و بیرۆکەیەوە، VET DICT+ دووەم ڤێرژنی فەرهەنگی پزیشکی ڤێتەرنەرییە کە بەرهەمی هەزاران کاتژمێر ماندووبوون، خوێندنەوە و نەنوستنە. ئەم کارە فەرهەنگێکی زانستی و فێرکارییە کە بۆ خزمەتکردنی قوتابیان، پزیشکانی ڤێتەرنەری و هەموو ئەوانەی حەزیان بە بواری پزیشکی ئاژەڵانە دروست کراوە.

ئەم ئەپە وەک سەرچاوەیەکی زانستی و فێرکاری کار دەکات و مەبەستی پێشکەشکردنی زاراوە و زانیارییە پزیشکییەکانە بە زمانی کوردی بە شێوەیەکی ڕوون و ڕێکخراو.

بەشەکانی فەرهەنگەکە بریتین لە:
• زاراوە پزیشکییەکان لەگەڵ واتا و ڕوونکردنەوە
• زانیاری گشتی دەربارەی دەرمانەکان
• زانیاری گشتی دەربارەی نەخۆشییەکان
• سەرچاوە و پەرتووکە زانستییە گرنگەکان
• زانیاری فێرکاری دەربارەی پشکنین و پێوانەکان
• تێبینی و ڕێنمایییە گشتی بۆ خوێنەر

ئەم ئەپە تەنها بۆ مەبەستی فێرکاری و زانیارییە و ناگونجێت وەک شوێنگرەوەی ڕاوێژکاری پزیشکی یان چارەسەر بەکاربهێنرێت.
Developer email
shadmanosman59@gmail.com
Released
Apr 19, 2026
Current version
1.0.0
Android version
7.0

Screenshots

VET DICT PLUS screenshot 1VET DICT PLUS screenshot 2VET DICT PLUS screenshot 3VET DICT PLUS screenshot 4VET DICT PLUS screenshot 5VET DICT PLUS screenshot 6