ChaiXana - چایخانە

Medusa Ai Agency

ChaiXana - چایخانە app icon
5.0 stars56 reviews5,000+Free
BoardEveryoneVersion 1.2.8Updated 9/2/2026, 7:36:38 PM
Open in Store
چایخانە، شوێنی یاری و کۆبوونەوە

چایخانە کۆمەڵێک یاریی تەختەیی و پوولییە بە شێوازی خۆمان، ئۆنلاین و بە زمانی کوردی. لەگەڵ هاوڕێکانت یاری بکە یان بەرامبەر یاریزانانی تر لە هەموو شوێنێک، پلەکەت بەرز بکەرەوە و ناوت بخەرە سەرەوەی لیستەکە لە ڕیزبەندی

١٠ یاری لە یەك بەرنامەدا

ئۆکەی
یاسای جیاواز، هەولێر ،سلێمانی ، دهۆك و کەرکوك، هەر یەکەیان بە یاسای خۆی. داگرتن، کۆنکان، فول، جەمع و غەربەت. ١ بەرامبەر ١ یان ٢ بەرامبەر ٢ بە هاوبەشەوە.

دۆمینە - عدل
دۆمینەی کلاسیک، ١ بەرامبەر ١ یان ٢ بەرامبەر ٢. قەپات و نیمە و هەموو ئەو یاسایانەی لێی ڕاهاتوویت.

غارە
دۆمینەی خاڵدار. هەر کاتێک کۆی سەرەکان بۆ پێنج دابەش بێت، خاڵ وەردەگریت.

ئەزنیف
شێوازی خۆمانەی ئەزنیف، ١ بەرامبەر ١ یان ٢ بەرامبەر ٢.

تاوڵە
تاوڵەی ڕەسەن، ١ بەرامبەر ١. زار هەڵبدە، پوولەکانت بجوڵێنە و پێش بەرامبەرەکەت دەریان بکە.

دامە
دامەی کلاسیک بە یاسای گرتنی ئیجباری.

شەتڕەنج
شەتڕەنجی تەواو لەگەڵ کاتی نۆرە.

لودۆ
لودۆی خێرا، ١ بەرامبەر ١، و ٢ بەرامبەر ٢ ، شەش پوولەکەت دەردەکات و دووبارە زارت پێدەدات.

مار و پەیژە
تەختەکە هەموو یارییەک بە شێوەیەکی نوێ دروست دەبێت، بۆیە دوو یاری وەک یەک نابن.

بلیارد
بلیاردی ٨ تۆپی، ١ بەرامبەر ١. ئاراستە و هێز دیاری بکە و تۆپەکە بخەرە کونەوە.


پلەبەندی
هەر یارییەک ڕیزبەندی خۆی هەیە، لە برۆنز تا دایمەند. لە هەر وەرزێکدا خاڵ کۆبکەرەوە، سەرکەوتن بکە بە پلە و لە کۆتایی وەرزدا سێ یاریزانی سەرەوە خەڵات وەردەگرن.

کڵان
کڵانی خۆت دروست بکە یان بچۆ ناوکڵانێکەوە. لەگەڵ ئەندامەکان خاڵ کۆبکەرەوە، ئاستیکڵان بەرز بکەرەوە و ڕکابەری لەگەڵ کڵانەکانی تر بکە.

تۆرنمێنت
تۆرنمێنتی ڕێکخراو بە خەڵاتەوە. خۆت تۆمار بکە، لە قۆناغەکاندا تێپەڕە و ناوت لە کۆتاییدا بێت.

باتڵ پاس
هەر وەرزێک ئەرکی هەفتانەی نوێ. یاری بکە، ئەرکەکان تەواو بکە و خەڵاتی تایبەت وەربگرە.

ژووری تایبەت
ژووری خۆت دروست بکە، وشەی نهێنی دابنێ و تەنها هاوڕێکانت بانگهێشت بکە. ڕێکخستنی یارییەکە خۆت دیاری دەکەیت.

چات و دەنگ
چاتی گشتی، چاتی ناو یاری، ئیمۆجی و دیاری. دەنگی ڕاستەوخۆش هەیە بۆ ئەوەی لە کاتی یاریدا قسە بکەیت.

هاوڕێکان
هاوڕێ زیاد بکە، ببینە کێ ئۆنلاینە، بانگهێشتیان بکە یان سەیری یارییەکانیان بکە.

شۆپ
ڕەفە، چوارچێوەی وێنە، تەختە، پوول و زۆر شتی تر. شێوازی خۆت دیاری بکە.

خەڵاتی ڕۆژانە
هەر ڕۆژێک خەڵاتت بۆ هەیە. بەردەوام بە و خەڵاتی گەورەتر وەربگرە.

زمانەکان
کوردی سۆرانی، کوردی بادینی، عەرەبی و ئینگلیزی.

چایخانە بەخۆڕایی دایبەزێنە و دەستپێبکە
Developer email
info@kurdolla.com
Developer website
https://game.kurdish.city
Released
Jul 19, 2026
Current version
1.2.8
Android version
7.0
Reviews & Ratings
5.0
out of 5
5
4
3
2
1
🌟 Loved by users
56 reviews

Screenshots

ChaiXana - چایخانە screenshot 1ChaiXana - چایخانە screenshot 2ChaiXana - چایخانە screenshot 3ChaiXana - چایخانە screenshot 4ChaiXana - چایخانە screenshot 5ChaiXana - چایخانە screenshot 6